٩ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٣:٤٩
ڕێگه نادەین ڤاکسێنی کۆڕۆنا لە سەر خەڵکی ئێران تاقی بکرێتەوە

سەرۆک کۆمار وتی: خەڵکی ئێران دڵنیا بن نابنە ئامێری تاقی کردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی بنکەی نەتەوەیی بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ کۆرۆنا ڕایگەیاند: بەختەوەرانە ڕەوتی تووش بوون بە کۆرۆنا لە ئیران کەم بۆتەوە و ئامارەکان نیشاندەری ئەوەن 80 لەسەدی ئەو کەسانەی لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون و 70 لەسەدی گیان لە دەست داوانیش کەم بوونەتەوە.

ئەو وتیشی: سەقامگیر کردنی ئەو دۆخەی ئێستا تێیداین بابەتێکی گرینگە بۆ ئەوەی بۆ ڕۆژانی پێشتر نەگەڕینەوە. بۆ سەرکەوتن لە بەرەنگاری لە گەڵ کۆرۆنا، هەندێ کار پێویستن و هەر کام لەو کارانە تووشی کێشە بێت، دیسانەوە دەکەوینە مەترسییەوە هەربۆیە دەبێ بە باشی شتەکان کۆنترۆڵ بکرێن.

ناوبراو دابین کردنی ڤاکسینی کۆرۆنای وەکوو داواکاری سەرەکی خەڵک ناو برد و وتی: بۆ بەرەو پێش چوونی کار و ڕەوتی دابین کردنی ڤاکسین، دەوڵەت هیچ کەمتەرخەمییەکی نەکردوە. هەندێ ڤاکسین لە وڵاتانیتر بوو کە دەمانتوانی بیانهێنینە ناو وڵاتی خۆمان بەلام ئەوان دەیانویست ڤاکسینەکانیان لە سەر خەڵکی ئێمە تاقی بکەنەوە کە وەزارەتی تەندروستی بە هیچ شێوەیەک ئەوە قەبووڵ ناکات.

خەڵک بڕوا بە دەنگۆکان نەکەن

سەرۆک کۆمار داکۆکی کرد: خەڵک دڵنیا بن نابنە ئامێری تاقی کردنەوەی ڤاکسین. هەندێ دەنگۆ سەبارەت بە هێنانی ڤاکسین بڵاو کراوەتەوە کە درۆیە و داوا دەکەین خەڵک گوێڕایەڵی کارناسان و شارەزایانی وەزارەتی تەندروستی بن.

ناوبراو دابین کردنی ڤاکسینی وەکوو سەرەکیترین کاری دەوڵەت ناو برد و وتی: هیوادارین زووتر بگاتە دەستی خەڵک بەڵام هاتنی ڤاکسین بەواتای چاوپۆشی لە پرۆتۆکۆلەکان نییە و دیسانەوە دەبێ خۆمان بپارێزین.

342/